۱۶ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوکانی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شاری بانە تاڵان کرا

بە پێی سەرچاوەکانی “چاونیوز” لە شاری بانە شەوی یەکشەمە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠، دووکانی “سەلاح پزشکی” یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی شاری بانە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەموو کەلوپەلی ناو دوکانەکەی بەتاڵان بردرا.

“سەلاح پزشکی” چالاکی مەدەنیی ئەو شارە لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ڕەشبگیرییەکدا وێڕای کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەسبەسەر و رەوانەی گرتنگەکانی ئیتڵاعات لە سنە کران.

هەتا ئێستاش هیچ زانییاریەک لە هۆکاری گرتنەکەیان لەبەردەستدا نییە و تاڵان کرانی دووکانی ناوبراویش دەنگدانەوە و بێزاریی زۆری خەڵکی ناوچەکەی لەو کارە نامرۆڤانەیە لێکەوتووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .