۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی ١٧٤ کۆڵبەر و کاسبکار

چاونیوز: لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٤٠ کۆڵبەرە ١٢ کەسیان کوژراون و ٢٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.

بەپێی ناوەندی ئامارئ “چاونیوز”(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کوژران و برینداربوونی ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە وەرزی پاییز ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا ٨١ کۆڵبەر کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە٢٢ کەسیان کوژرابوون و ٥٩ کۆڵبەریش بریندار ببوون. هەروەها لە وەرزی بەهاریشدا ١٥ کۆڵبەر کوژرابوون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار ببوون
بەوپێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ١٧٤ کەس بووە کە ٤٩ کەسیان کوژراون و ١٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

جێی بیرهێنانەیەوەیە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.
هەر لەو ماوەیەدا ٩ کەسی ئاسایی لە نێوشار یان لە زینداندا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، یان لەژێر ئەشکەنجە و یان دەنا بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *