۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەستبەسەرکرانی ژن و مێردێکی خەڵکی شاری ئیلام

چاونیوز: ژن و مێردێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ٣٠سەرماوەزی ١٤٠٠، ژن و میردێک بە ناوەکانی “پوریا جەوادی” و “مریەم حەقگو” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش پشکنین ماڵەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

جێگای ئاماژەیە سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *