چاونیوز: بە دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانی، ژمارەی گیراوانی کامێران گەیشتە چووار کەس.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی کامێران به ناوەکانێ “سیروان قوربانی” و “بورهان کەمانگەر” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە لە شەقامەکانی کامێران بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران.
هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە؛ بەشداریکردن لە مەراسێمی سەرەخۆشی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی لە سێدارەدراو ڕاگەیێندراوە.
پێشتریش دوو چالاکی مەدەنی دیکە بە ناوەکانی “ئامانج قوربانی” و مامۆستا “محەمەد میرزا ڕەحمانی” هەر بەم هۆیەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری کامێران دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.