چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بەناوی “ئەفشین حسێن پەناهی” چالاکی مەدەنی خەڵکی “قوڕوچیای” سەر بە شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا و لێ پرسینەوەی دەگەڵ کرا.
ناوبراو لەسەر بەشداری کردنی لە پرسەو سەرەخۆشی ( حەیدەر قوربانی ) کە ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی سەرماوەز لەسێدارە درابوو لێپرسینەوەی لێکرا و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە.
ئەو هاونیشتمانییە وێڕای ئەوەیکە لەچەند ساڵی ڕابردوودا بۆ ماوەی ٣ ساڵ زیندانی کراوە، چەندین جاری دیکەش بانگی دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی دەگەڵ کراوە.