چاونیوز: ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، بەشێک لە مامۆستای قوتابخانەکانی کرماشان، بیجاڕ، پیرانشار، شنۆ، مەهاباد، ئیلام، سەقز، سنە و مەریوان بە ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر ڕەوشی ژیانیان و جێ بەجێنەکرانی داواکارییەکانیان نەچووتنە سەر کلاسەکان و مانیان گرتووە.
داواکاریی ئەو ماموستایانە بریتیە لە نەبوونی جیاوازی ڕەگەزی، مووچەی خانە نشینی بۆ بە ساڵاچوان و بەش نەکردنی مووچەکانیان.
ئەمە چەندەمین جارە کە ماموستایان بەشێوەی مەدەنییانە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان چالاکی دەکەن و هەتا ئێستا هیچ بەرپرس و لایەنێکی پێوەندیدار وڵامدەر نەبوونە.