۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سەربازێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە عەجەبشێر بە سەختی بریندار بوو

چاونیوز: سەربازێکی کوردی پادگانی عەجەبشێر بەهۆی تەقینەوەی مین بە قورسی برینداربوو.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین لە پادگانی عەجەبشێر سەربازێک بە ناوی “هێرش تابان” خەڵکی گوندی “شەمکانی” ورمێ بە توندی لاقی بریندار بوو.

ئەو سەربازە بۆ چارەسەری پزشکی بۆ نەخۆشخانەی ٥٢٢ی ئەرتەش لە شاری تەورێز گوازرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *