۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

“کەیوان مینویی” دوای دوو حەوتوو دەسبەسەری چارەنووسی هەروا نادیارە

چاونیوز: دوای تێپەڕینی دووحەوتوو لە دەسبەسەر کردنی چالاکێکی زمانیی و ژینگەیی خەڵکی مەریوان هەتا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کورداستان)، دوای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کردنی “کەیوان مینوویی” خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان، خاوەن بڕوانامەی “کۆمەڵناسی” لە زانکۆی ئەو شارە، ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی کلتووری “ڤەژین” و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەیی “سەوزی چیا”ـی مەریوان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.

“کەیوان مینوویی” ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، وێڕای چوار هاونیشتمانی دیکەی ئەو ئاواییە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *