۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز”ەی شاری مهاباد بەناوی “مۆحسێن ئەحمەدزادە” دوای ئەوەیکە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بانگ کرا، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

ئەو هاونیشتمانییە، ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو کە دوای ماوەیەک لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ئازاد کرا بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *