۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

١٠هەزار واژۆ بۆ چارەسەری کێشەی بێ ئاویی شاری بانە کۆ کرایەوە

چاونیوز: هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری کێشەی بێ ئاویی لە بانە کۆتایی پێ هات.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕۆژانی ٢٤ی خەزەڵوەر هەتا ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٠، بە هەوڵی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “پاژینی بانە” هەڵمەتێک بۆ کۆ کردنەوەی واژۆ لە هاوشارییان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی بێ ئاوی لەو شارە دەستی پێکردبوو و توانرا زیاتر لە ١٠هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە.

لەم پێوەندییەدا ئەنجوومەنی پاژین لە ڕاگەیەندراوێک دا دەڵێ:
“لە پاش ڕاگەیاندن و دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە، خەڵکێکی زۆر لە هەموو چین و تووێژەکانی نیشتەجێی بانە ڕوویانکردە شوێنی هەڵمەتەکە و ناو و واژۆیی خۆیان لەسەر تۆمارێک کە بۆ ئەو بابەتە دابین کرابوو نووسیی تا بە شێوازێکی مەدەنیانەو دوور لە تووندووتیژی داخوازی خۆیان واتە دابین کردنی ئاوی خاوێن و هەمیشەیی بگەیێننە دەسەڵات و لایەنی پێوەندیدار، کە ئەم داخوازییە ڕەوایە مافی بێ ئەملاولای هەموو تاکێکی نیشتەجێی ئەم وڵاتەیە و توانرا لەم هەڵەمەتەیا زیاتر لە ۱٠ هەزار واژۆ لە شارۆمەندانی بانەیی کۆ بکرێتەوە.”

ئەو ڕێکخراوە ژینگەپارێزە لە ڕاگەیێنراوەکەی دا سپاس و پێزانین و ئەمەگناسیی خۆیان ئاراستەی هەموو دانیشتووانی شار و ئاواییەکانی بانە؛ ژن و پیاو و کچان و کوڕان و پیر و گەنج و ئەنجومەنە خەڵکییەکان و گروپە وەرزشی و شاخەوانییەکان، گروپەکانی شانۆ و هەڵپەڕکێ و هەموو ئەو ڕاگەیاندنانەی بانە کردووە.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە، با دامەزراوە حکومەتییەکانیش بە پیر ئەو داخوازییە ڕەوایەی خەڵکەوە بێن و کێشە و گرفتی ئاوی خواردنەوەی خەڵک چارەسەر بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *