۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لانیکەم ١٠٠ کرێکار لە کانگای زێڕی شاری تیکاب دەرکران

چاونیوز: لانیکەم ١٠٠ کرێکار کە لە کەرتی کانگای زێڕی “ئاق‌دەرە” لەشاری تیکاب کاردەکەن، بە بڕیاری خاوەنکارەکان لەسەر کار دەرکراون و ڕێگەیان پێنادرێت بچنەوە سەر کارەکەیان.

بەپێی هەواڵێکی هەواڵدەری “چاونیوز” ناوەندی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ڕۆژی دووشەممە ١ـی سەرماوەز بڵاو کراوەتەوە، لانیکەم ١٠٠ کرێکار کە لە کەرتی کانگای زێڕی “ئاق‌دەرە” کار دەکەن، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنەوە سەر کارەکەیان و بەپێی هەمان ڕاپۆرت کرێکارەکان دەڵێن هەندێک لەو کەسانەی کە دەرکراون، نزیک ١٥ ساڵ ئەزموونی کارکردنیان هەیە و مشتومڕی خاوەنکارەکەش ئەوەیە کە زستان و سەرما ڕێگرە لە کارکردن و هەقدەستەکانیان بۆ نادرێ بۆیە کۆتایی بە گرێبەستەکانیان دەهێنن.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو ١٠٠ کرێکارە، بڕیار وایە کە لە کۆتایی مانگی سەرماوەزدا ژمارەیەکی دیکە لە کرێکاران کە لەنێوان ١٥٠ بۆ ١٧٠ کرێکار دەبن، دەربکرێن و کاتی دیاری‌کراو بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر کار بەهاری داهاتووە، بەڵام هیچ گەرەنتییەک بۆ گەڕانەوەیان نییە.

کرێکارانی ئەو یەکە کانزاییە کە نزیکەی ٥٠٠ کەسن هەموو مانگێک چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە ناویان لە لیستی دەرکراوان‌دا بێ، بۆیە هەمیشە هەست بە دڵەڕاوکێ و ترس لە بێکاری دەکەن.
شایانی باسە کە هەموو ساڵێک لە زستاندا نزیکەی لەسەدا ٦٠ی کرێکاران بۆ ماوەی کاتی دەردەکرێن و ئەوانەی کە ماون لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٢٢٠ کەسن کە کاریان پاسەوانی و خاوێن‌ڕاگرتنی ئامێر و ماشینەکان و پاراستنی ڕێگەوبانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *