۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

چاونیوز: دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی شاری نەوسوود بە سەختی بریندار کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، دوو کۆڵبەر لە کاتی چوون بوو کۆڵبەری بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار کران.

کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاح عەلی وەیسی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆ بە توندی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی جوانڕۆ کرا و هەروەها لە بەشێکی دیکەی سنووری نەوسوود کۆڵبەرکی دیکە بە ناوی “سەعدی ڕەحیمی” خەڵکی ناوچەی “جانەوەرە”ـی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ قاچی بە سەختی بریندار و گوزراوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *