۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

واحید عەلی نژاد لە بەندیخانەی شاری شنۆ بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “واحید عەلی نژاد” خەڵکی شاری شنۆ بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاونیشتمانییە هاوینی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ناوبراو مانگی بەفرانباری ١٣٩٨، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری شنۆ سزای ٦ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
https://t.me/ikhrc

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *