۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی ١٥٣ کۆڵبەر و دەسبەسەرکردنی ٤٠٧ کەس لە کوردستان

چاونیوز: لە دوو مانگی پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ١٩ کۆڵبەر بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان کوژراون یان بریندار بوونە هەروەها ١١٤ کەس بە تۆمەتی ئەمنییەتی گیراون.

بەپێی ئاماری “چاونیوز”(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کوژران و برینداربوونی ١٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە دوو مانگی ڕابردوو لەحالێک‌دایە کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ١٣٤ کۆڵبەر بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتبوون، بەو پێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا کوژراون یان بریندار بوونە گەیوەتە ١٥٣ کەس.

لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ١١٤کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی ژینگەیی، زمانی، کلتووری و ئەندامەتی، یان هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە. بە زیادکردنی ئەوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٩٣ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەر کرابوون، ژمارەی گیراوەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لانیکەم ٤٠٧ کەس بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *