۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژیی دوو ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

چاونیوز: دوو ژن لە شارەکانی کامیاران و دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز (ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ـی خەزەڵوەری ١٤٠٠ـی هەتاوی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “ئێلینا سادقی” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری کامیاران بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە و پاش گەیاندن بە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لەدەست داوە.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک بە ناوی “نیگار پەی حەسەن” خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی مانگەکانی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ ٥ ژن و کچی لاو و هەروەها دوو پیاوی لاو بە هۆکاری جۆراوجۆر لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *