۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەدەنی سزای ١٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠ قامچی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی خەڵکی بۆکان کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، سزای بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چیا ئاقابەیگ‌پوور، چالاکی سیاسیی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای ١٨ مانگ بەندکران، لێدانی ٦٠ قامچی و هەروەها پێبژاردنی بڕی ٣٠ میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپاوە.

ئەو سزایە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی ڕێژیم” لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم بەسەر ناوبراودا سەپاوە و بەفەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە چیا ئاقابەیگ‌پوور ڕۆژی پێنج‌شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە و پاش ٤٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *