۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاگەیاندنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لەلایەن ئەنجومەنی پاژین

چاونیوز: هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لەلایەن پارێزەرانی ژینگەی بانەوە (پاژین) ڕاگەیەندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی خەزەڵوەری ۱٤٠٠، دەسپێکی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لەلایەن ئەنجومەنی پاژینەوە ڕاگەیەندرا و بەو مەبەستە خێوەتی ئەو هەڵمەتە لە پارکی شاری بانە هەڵدرا و تۆماری هەڵمەتەکە داندرا هەتا خەڵک بێن و واژۆی خۆیانی لەسەر بکەن.

شایانی باسە کە لە یەکەم ڕۆژی ئەم هەڵمەتە خەڵکێکی زۆر لە هەموو چین و تووێژەکانی شاری بانە بەشدار بوون و ئەنجومەنی پاژین هیوادارە کە لە ڕۆژانی داهاتوویی هەڵمەتەکە کە بۆ ماوەی حەوتووێک بەردەوامە، خەڵکی ژینگەدۆستی بانە بە گوڕوتینی زۆرترەوە بەشداری ئەم هەڵمەتە مەدەنییە بن.

جێگای ئاماژەیە کە چەند ڕۆژێکە لە هەڵمەتێکی لەو چەشنەیە لە شاری شنۆ، کەمپەینێک بۆ کۆتایی هێنان بە فرۆشتن و شێواندنی ژینگەی چەمی “گادەر” لەلایەن خەڵک و ژینگەپارێزانی ئەو شارە دەستی پێکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *