چاونیوز: ژنێکی ٥٠ ساڵە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “قەسری شیرن” بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی هێزە ئینتزامییەکان لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: لەم ڕووداوەدا ژنێکی کوێستان چی کە سەرقاڵی نان کردن بووە، مینێکی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقی پێدا دەتەقێتەوە و بە سەختی بریندار دەبێ.
ئەو ڕووداوە لەوەڕگەکانی قەسری شیرن ڕووی داوە و ئەو هاونیشتمانییە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.