چاونیوز: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، کەسێکبە ناوی ”زانیار” خەڵکی ئاوایی “سپیدار”ی سەربە شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک پایەگایەکی کۆن لە ئاوایی ”زەلێ” لە ناوچەی سەردەشت بریندار بوو.
شایانی باسە ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مین زۆر بە سەختی بریندار بووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە.