چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەردین مەولوودی” پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگەکانی سپا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کرابوو.
فەردین مەولوودی پێشتریش لە ٢٠ی سەرماوەزی ٩٨ دەسبەسەر و دواتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران”، سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپابوو.