۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عوسمان ئیسماعیلی سزای ۲ مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکێکی کرێکاری له‌ شاری سه‌قز که‌ به‌هۆی په‌روه‌نده‌یه‌ک له‌ دژی سزای ساڵێک زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌ بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ حوکمه‌که‌ی بۆ دوو مانگ زیندانیی ته‌عزیری داشکا.

عوسمان ئیسماعیلی پێشتر بە تۆمەتی ئاژاوە سازکردن و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی ‌و، بە هۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا به‌ بڕیاری دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌قز سزای ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. لە لایەن لقی یەکی لە سەقزدا سزا درا و، له‌ حوکمێک‌دا که‌ ڕۆژی ۲۵ی بانه‌مه‌ڕ به‌ ده‌ستی گه‌یشتوه‌؛ ئه‌و سزایه‌ بۆ دوو مانگ زیندانیی ته‌عزیری داشکا.

شایانی باسه‌ هەر مرۆڤێک مافی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی هەیە و ئازادانە لە ڕێگای بۆی هه‌یه‌ ڕێکخراوی سینفیی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و سەپاندنی سزا بە سەر ئەم چالاکەدا به‌ ئاشکرا پێشێلکردنی مافی مرۆڤە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *