۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عوسمان ئیسماعیلی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز بەناوی “عوسمان ئیسماعیلی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بەردەم ماڵەکەی خۆی بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەست دا نییە.

ئەو چالاکە کرێکارییە پێشتریش چەندین جار دەسبەسەر و تەنانەت حوکمی زیندانیشی بەسەردا سەپێنراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *