چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکە دەڤەری شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی چاونیوز: شەوی ٢٧ی ڕەزبەری ۱۴۰۰، هاونیشتمانییەک بەناوی “عەبدوڵلا شاداب” خەڵکی ئاوایی “بابخاڵاوێ”سەر بە شاری شنۆ دوای ئەوەیکە بەشەو بانگی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەکرێ، دەسبەسەر دەکرێ.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاداب بە چاونیوزی ڕاگەیاند: کاک عەبدوڵلا خەریکی چارەسەری کێشەی نێوان گوندەکانی “هێیە و میراوێ” بووە کە ساڵانێکە لەسەر ئاو تووشی گرفتی جددی دەگەڵ یەکتر بوونە، دوای دانیشتن بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی نێوان دوو ئاوایی، ئیتلاعاتی سپا بە تەلەفۆن بانگی دەکا و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەست دانییە.
ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشی دڵی هەیە و پێشتر عەمەلی کراوە(باز)ی بۆ کراوە.
https://t.me/ikhrc