۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کارەساتی ژینگەیی لە سەراوی ڕوانسەر

چاونیوز: سەروای ڕوانسەر بەهۆی بێ ئاوییەوە زۆربەی ماسییەکان لەناوچوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠، ماسییەکانی “سەراو”ـی شاری ڕوانسەر بەهۆی بێ‌ئاوی زۆربەیان لەناو چوون کە ئەوەش بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە کوردستان کە هیچ گرینگییەک بە ژینگەی ئەو ناوچەیە نادەن و بە پلانە نازانستییەکانیان کارەساتی ژینگەییان خوڵقاندووە.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “چرۆ”ـی ڕوانسەر بۆ ڕزگارکردنی ئەو ماسییانە کە هێشتا ژمارەیەکیان زیندوون، ماوەی دوو ڕۆژە بە تانکێر، ئاو بۆ ئەو سەراوە دەگوازنەوە و لە هەمانکاتیشدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا بە بەرپرس دەزانن لە ڕوودانی کارەساتی ژینگەیی کوردستان بەگشتی و ڕوانسەر بەتایبەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *