۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە ناوچەی ورمێ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری “سیلوانا” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری “سیلوانا”سەر بە باژێری ورمێ بەناوی “شێروان سولەیمان نیژاد” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەو بە چاونیوزی ڕاگەیاند: شێروان تەمەنی ٢٠ ساڵە و ژیانی ئاسایی خۆی دەکرد کە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەبێ هیچ بەڵگە و هۆکارێک گیراوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، برایەکی ئەو هاونیشتمانییە دەسبەسەر کراوە کە سێ مانگە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە، بە ناوی “سالم سولەیمان نیژاد” لە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنوورەکانی ناوچەی تەڕگەوەڕ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراو و کوژرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *