۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی و گیان لەدەست دانی ٥ کۆڵبەر

چاونیوز: نیوە شەوی یەکشەنبە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠، لەئاکام خۆپێکدادانی ماشێن لە ڕێگای سنووری شاری بانە ٢ کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

ناوی ئەو دوو کۆڵبەری گیانیان لەدەست داوە “سامان مەحموودی”، خەڵکی ئاوایی “سوێرو” و “جەماڵ محەممەدی” خەڵکی ئاوایی “کۆخەمامۆ” سەر بە شاری بانە ڕاگەیەندراوە.

سێ کۆڵبەرەکەی دیکە کە بریندار بوونە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *