۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئیلام و کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠، چالاکی مەدەنی و ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی ئیلام “خەدیجە مەهدی پوور” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو خاتوونە پێشتریش لە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا گیرابوو و لە ١٩ی ڕەزبەری هەمان ساڵ دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکان بەدانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندی ژنانی زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، هاونیشتمانییەک بەناوی “سامان محەممەدی” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ماوەیەک بووە کە لە باشووری کوردستان ژیاوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا بە چ هۆکارێک گیراوە، دیار نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *