۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

كوژرانی ٤٠ كه‌س له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له‌ كرماشان

چاونیوز: به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆ، لە شەش مانگی رابردوودا لە پارێزگای كرماشان ٤٠ کەس کوژراون.

کێشە بنەماڵییەکان، هەژاری، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ، دزی، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی ئاستی دان بەخۆداگرتنی خەڵک و له‌ هه‌مووی گرنگتر “گرانی و بێكاری” له‌و پارێزگایه‌دا له‌ هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی کوشتن ناسێندراوه‌.

لەو ماوەیەدا هێزە ئینتزامییەکان تەنیا توانیویانە لە ٣٥ حاڵەتدا بکوژەکان دەستبەسەر بكەن.

شایانی باسه‌ بەپێی توێژینەوەکان، له‌و شارانه‌ی كه‌ له‌ بوواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری زیاتر ‌پشتگوێخراون و کەمتر گەشەیان كردووه‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه‌‌.

https://t.me/ikhrc

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *