۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سزای ١٤ ساڵ بەندکران بەسەر دوو هاونیشتمانی دا سەپێندرا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی “كامیل سەیدان مەسكەن (جەباروەند)” خەڵكی ئاوایی ”چریاوا” و ”ئەنوەر چالشی” خەڵكی ئاوایی ”لۆرزین”سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئەو شارە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، لە ڕێگەی “هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران” هەر کامیان سزای ٧ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی “كامیل سەیدان مەسكەن (جەباروەند)” و”ئەنوەر چالشی” وێڕای کەسێکی دیکە بە ناوی “مووسا ئالووسی” خەڵکی ئاوایی “وەلندە ” سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو دوواتر ڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار ١٣٩٩، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی قەرارگای هەمزەی سپای پاسداران ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ كرابوون و هەروەها مووسا ئالوسی دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

https://t.me/ikhrc

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *