۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حوکمی٤٠ ساڵ زیندانییەکی سیاسیی هەڵوەشایەوە

چاونیوز: سزای ٤٠ ساڵ زیندانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران، بەهۆی کەموکوڕی لە بەڵگە و لێکۆڵینەوەکاندا، حوکمی ۴۰ ساڵ بەندکرانی “محەممەد مرادی” بەندیی خەڵکی ئاوایی “قەبری حوسێن”ـی سەر بە پیرانشاری هەڵوەشاندۆتەوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ تاوتوێکردنی نێردراوەتەوە بۆ دادگای شۆڕشی مەهاباد.

ئەو هاونیشتمانییە پێشتر بە تۆمەتی “موحاربه” لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ سزا درابوو.

محەممەد مرادی ٣٧ ساڵە، خێزاندار و باوکی دوو مناڵە، ناوبراو برای دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “سادق مرادی” و عەبدولرەحمان مرادی”یە کە پاییزی ساڵی ١٣٩٦ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *