۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

موژگان کاوسی بۆ بەندیخانەی کەرەج گوازرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠، “موژگان کاوسی” لە بەندیخانەی ئێڤینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج گوازرایەوە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی پزیشکانی بەندیخانەی ئێڤین ئەوەیان پشتڕاست کردبووە کە موژگان “کاوسی” بە هۆی نەخۆشی دڵ وهاتنە خوارێی زەختی خوێن توانایی مانەوەی لە بەندیخانەی نییە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەهیچ وڵامێکیان بە داواکاری ناوبرا نەدایەوە و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج.

شایانی باسە”موژگان کاوسی” مامۆستا ی زمانی کوردی نوسەر و ژینگە پارێز لە خۆپێشاندانەکانی ٢٧ی گەلاوێژ ی ٩٨ بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بەدژی ڕێژیم و هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەرکرا و لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆمار ئیسلامی ئێران سزای ٣٦ مانگ بەند کرانی بە سەر دا سەپا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *