۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وەرزشوانێکی کورد ڕێکۆردی نوێی گینێسی خۆی پێشکەش بە کۆڵبەران کرد

چاونیوز: وەرزشوانێکی خەڵکی مەهاباد ڕێکۆردێکی نوێی لە گینێس تۆمار کرد و پێشکەشی کۆڵبەرانی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەڕی ١٤٠٠، لە شاری مەهاباد وەزشوانێک بە ناوی “جەماڵ ڕەسووڵی” بۆ دووهەمین جار ڕێکورد جیهانیی لە بواری مەلەکردن لە ئاودا بەزاند و بە مەلەکردن بە دەست و لاقی بەستراوە لە بەنداوی مەهاباد ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.

ئەو ڕێکۆردە نوێیە بە بەشداری ڕەنجبەر زادە دادوەری تایبەتیی تۆماری ڕێکوردی گینێس لەلایەن جەماڵ ڕەسووڵیەوە وەدەست هات.

شایانی باسە کە جەماڵ ڕەسووڵی ئەو سەرکەوتنە و شانازییەکەی وەکوو هاوسۆزییەک بۆ ڕەوشی نالەباریان پێشکەش بە کۆڵبەرانی کورد کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *