۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بانگ کردنی چەند کەس لە خەڵکی ئاوایی “باشڵاخ”ی دیوانده‌ره‌ بەهۆی پشتیوانی لە کاسبکاران

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ئاوایی “باشڵاخ“ی سەر بە شاری دیواندەرە، هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر ماشینی چەند کاسبکارێک و هەوڵیان داوه‌ کەلوپەلەکانیان دەست بەسەردابگرن کە لەگەڵ بەرەنگاریی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەته‌وه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، خەڵکی گوندی “باشڵاخ” بەرامبەر هێزەکان وەستانەوە و بەشێک لە کەلوپەلی ئەو کاسبکارانەیان لە دەست هێزەکانی ڕێژیم دەرهێناوه‌. هێزەکانی ڕژیم کە هەڵوێستی خەڵکیان بینیوە، فیلمیان لە پشتیوانیی خەڵک لە کاسبکاران هەڵگرتووە و ڕادەستی دادگای دیواندەرەیان کردووە.
دادگای دیواندەرە لەسەر سکاڵای پاسگای “زەڕینەی هەوەتوو” ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، چەند کەسێک لە خەڵکی گوندی باشڵاخی بانگ کرد و دوای لێپرسینه‌وه،‌ به‌ شێوه‌ی كاتیی ئازادیان کردوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *