۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاونیشتمانییەک بەناوی “حەسەن قودرەتی” ٤٥ ساڵە کوڕی حاجی خدر بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر دەکەن.

ئەو هاونیشتمانییە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی شنۆ ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەو هێزە لە ورمێ دەکرێ.

حەسەن قودرەتی خێزاندارە و خاوەن پێنج منداڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *