۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگ کران

چاونیوز: دوای بڵاوکردنەوە ڕاگەیاندنێک لەهەمبەر هێرشەکانی سپای پاسداران بۆسەر بنکەی حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٠، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد “سیاوەش حەیاتی” لەلایەن ئیتلاعاتی شاری “کرن”(کرند غرب) هەروەها “مۆحسێن ڕەزەوەی” ئەندامی ڕێبەری ئەو بەرەیە بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان کراون.

جێگای ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەرەی یەکگرتووی کورد لە بەیاننامەیەک دا سەرکۆنەی بوردمانەکانی سەر حیزبە ڕۆژهەڵاتیاکان لە لایەن سپای پاسداران کردبوو، بەرەی یەکگرتوو لەو بەیاننامەیە دا ئەحزابی کوردی بە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیبوو و پێی وایە پرسی کورد دەبێ بە ڕێگای ئاشتیانە چارەسەر بکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *