چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سۆران شەریفی” خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕیژیم و پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم”سەرجەم سزای ٨٤ مانگ( ٧ ساڵ) بەندکرانی بەسەردا سەپا.
هەروەها دادگا بڕیاری داخستنی دەرمانخانەی “حەکیم” کە لەلایەن ناوبراوەوە بەڕێوە دەچوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ دەرکردووە.
جێی ئاماژەیە کە سۆران شەریفی ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر و دوای یەک مانگ دەسبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.