۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “عەلی زولفی” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “پەیمان ڕۆستەمی” بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” چوار مانگ و ١٠ ڕۆژی زیندانیی بەسەردا سەپا.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ وێڕای خەڵکێکی زۆر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.

عەلی زولفی دوای لێپرسینەوەکانی لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرابۆوە و ڕۆژی یەکشەممە سێی ڕەشەممە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *