۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و مەریوان

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سەر سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە لەسەر سنووری شاری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سیروان گوڵزاری” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “جەژنی‌ئاوا” گیانی لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانان کۆڵبەرێکی تەمەن ٥١ ساڵ بە ناوی “حوسێن سەلەکانی” خەڵکی گوندی شوانکارەی سەر بە شاری ڕوانسەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە هەلدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم کۆڵبەرە سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە و نەشتەرگەری تایبەتی بۆ کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *