۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆچی دوایی “عوسمان مستەفاپوور” زیندانیی سیاسیی ناسراو

چاونیوز: عوسمان مستەفاپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، عوسمان مستەفاپوور بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەندکرابوو و یەکێک لە کەسایەتییە خۆڕاگر و شۆڕشگێڕەکانی نەتەوەی کورد بوو ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە لە شاری “کۆیێ”ـی باشووری کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد و کۆڕی هاوسەنگەرانی بەجێهێشت.

ناوبراو کەسایەتییەکی بەرز و خاوەن هەڵوێست بوو کە بۆ ماوی زیاتر لە ٢٨ ساڵ بە ورەیەکی پۆڵایینەوە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران مایەوە و تەنانەت بۆ چرکە ساتێکیش لە خەبات بەدژی داگیرکەرانی نەتەوەکەی نەوەستاوە و لە ماوەی بەندکرانەکەیدا سەرەڕای هەموو ئەشکەنجە و ئازارەکانی چۆکی بۆ داگیرکەر دانەداوە.

لەلایەن “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک “عوسمان مستەفاپوور” سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم هاوڕێیانی دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *