۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی وەرگەڕانی ماشین

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانان، ماشینێکی جۆری پێژۆ کە هەڵگری چوار کۆڵبەر بوو لە ڕێگای “سەلاسی باوەجانی” بۆ “پاوە” وەرگەڕا و چوار کۆڵبەر بەناوەکانی “حیسام عەبباسی”، عادڵ محەممەدی”، ناسح(شۆرەت نەزانراو) و “سەباح مەحموودی” بریندار بوون.

ئەو چوار کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی “قوڵقوڵە”ی سەر بە سەلاسی باوەجانی بوونە.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕەوشی تەندرووستی حیسام عەبباسی بەهۆی بریندار بوونی چاوی باش نەبووە و بۆ نەخۆشخانەیەکی کرماشان گوازرایتەوە.

هەروەها سێ کۆڵبەرەکەی دیکە کە دەست و لاقیان شکاوە لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *