۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ئانقەستی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنوور کوژرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەدخالید عەبدوڵلازادە” ناسراو بە “کاکە” بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی سنووری ئێران لە ناوچەی “شینکێ”ی نزیک سنووری حاجی ئومەران گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە ٤١ ساڵەیە خاوەن دوو مناڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *