۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی خەڵکی بۆکان حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “شێرکۆ تابناک” چالاکی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکای بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر “پەیمان ڕوستەمی” سزای ٥ مانگ بەندکران و ٧ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

شێرکۆ تابناک بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت بە قازانجی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیمی ئێران” ئەو سزایە بە سەردا سەپاوە.

شێرکۆ تابناک ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش چوار ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *