۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تێکهەڵچوونی چەکداریی لە سنووری بانە و کوژرانی کادرێکی هەنگی مەرزی

چاونیوز: لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە سنووری بانە کادرێکی نیزامی هەنگی مەرزی کوژرا.

چاونیوز: شەوی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە سنووری بانە لە نێوان کەس یان کەسانێک دەگەڵ هێزەکانی هەنگی مەرزی پاسگای گڵەسوور، ئوستوار دوو “ڕەزا سپەهوەند” خەڵکی خوڕەم ئاوا کوژرا.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو دەستێکی باڵای هەبووە لە کوشتنی کۆڵبەران و ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکەدا.

تاگەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی وردتر لەسەر تێکهەڵچوونەکە لە بەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *