۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی سێ هاونیشتمانی

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٧ی خەرمانان دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “حەیدەر عەلیزادە” خەڵکی ئاوایی قەزەناوێ” و دانیشتووی ئەمیرئابادی شنۆ و “شێرزاد مامەندی” خەڵکی ئاوایی “نەرزیوێ”ـی سەر بە شاری شنۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “تاهیر حوسێن پوور” دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەگوازرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .