۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کرێکارێک لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، کرێکارێک لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست دا.

ناوی ئەو کرێکارە “حەسەن مەعرووف پوور” ٣٢ سالە کوڕی مەلاعومەر، خەڵکی ئاوایی “دەشتی قوڕێ” سەر بە شاری نەغەدە بۆ “چاونیوز” ئاشکرا بووە.

ئەو کرێکارە بەهۆی تەزووی کارەبا لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .