۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی “ئەمیرئاباد”ـی سەر بە شاری شنۆ بەناوی “یاسین ڕەهئاورد” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ٥١ ساڵەیە، بەبێ بەڵگەی قەزایی تەنیا لەبەر ئەوەیکە کوڕەکی ئەندامی حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامییە گیراوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەرمانان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ـێ سەر بە شاری مەریوان بەناوی “محەممەد ڕەسایی” دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێ و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .