۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی “حەیدەر خزری” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە.

ئەو هاونیشتمانییە دانیشتووی گەڕەکی کۆنەخانێی پیرانشارە و بەبێ بەڵگەی قەزایی و بەشێوەیەکی پڕ سووکایەتی و لێدان و کوتان دەسبەسەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .