۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی شاری شنۆ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەرمانان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سینگان” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەردار ئالانی” کوڕی لوقمان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەشێک لە کەرەسەی کەسیی وەک موبایل، کارتی بانکی و تەنانەت ماشێنەکەیان هەتا ئێستا نەداوەتەوە و لای خۆیان ڕایانگرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .