به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به چاونیوز( ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان) ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، دوكتور ناسر هیمه‌تی له لایه‌ن دادسه‌رای تاران بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان گوازرایه‌وه.
شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی له ڕێوڕه‌سمی چللەی گیان بهخهتكراوانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و به شێوه‌ی كاتی و بە دانانی بارمته هەتاكاتی دادگای كردنی ئازاد كرابوو.
جێ ئاماژه‌یه دوكتور ناسر هیمه‌تی له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئییسفههان به تۆمه‌تی “بانگه‌شه دژی نیزام و سووكایه‌تی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران” دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.
دوكتور ناسر هیمه‌تی پسپۆڕی ده‌روونناسی، وه‌رگێڕ و شاعیر، هەروەها چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرد، به‌ڵام سیستمی ئیتلاعاتی ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه‌ی به‌پێچه‌وانه بانگه‌شه‌كردن به دژی نیزام و سووكایه‌تی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران لێکداویتەوە و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سزای ٢ ساڵ زیندانی و گواستنه‌وه بۆ زیندانی دستگردی ئه‌سفه‌هان به‌سه‌ریدا سه‌پاند.
.
ناوبراو له ئیداره‌ی بێهزیستی له‌گه‌ڵ چینی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی كۆمه‌ڵگا ڕووبه‌ڕوو بوو و له‌و بواری ده‌روونناسییه‌وه كێشه‌ی ژنان و منداڵانی بێسەرپەرستی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، هه‌روه‌ها دوكتور خاوه‌نی چه‌ندین وتاری جۆراجۆره كه سه‌باره‌ت به خۆكوشن و تووش بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌روون ئالۆزی مرۆڤ چاپ و بڵاوبۆته‌وه.