۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مهاباد: سێ هاونیشتمانیی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی مهاباد دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران.

ناوی ئەو سێ هاونیشتمانییە، “سامان دورباش”، ئاکۆ دورباش”(ئامۆزای یەکتر) و “کاوە سولەیمان پوور” خەڵکی ئاوایی “خورخورە”ـی سەر بە شاری مهاباد، بۆ چاونیوز ئاشکرا کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی گەلاوێژ، سێ هاونیشتمانی دیکە بەناوەکانی “هێمن قەرەداغی”، “ڕزگار عەینالوو” و “ئەحەد سونە” خەڵکی ئاوایی “ئیندرقاش”ـی سەر بە مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە گیرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *